AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٠ ١٦:٥٩

سەرکردەیەکی حەماس:

حەماس دژی هەر جۆرە ئاگربڕێکی کاتی لە غەزەیە

حەماس دژی هەر جۆرە ئاگربڕێکی کاتی لە غەزەیە

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس جەختی لە دژایەتیی ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ هەر جۆرە پێشنیارێک بۆ وەستاندنی کاتیی شەڕ لە غەزە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "القدس العربی"، تاهیر نونو لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە ئەو بزووتنەوەیە ئاگربڕی کاتی لە کەرتی غەزە ڕەت دەکاتەوە.

وتیشی: بزووتنەوەی حەماس ڕازییە بە هەر جۆرە پێشنیارێک سەبارەت بە وەستاندنی هەمیشەیی شەڕ لە کەرتی غەزە.

پێشتر میدیاکان سەبارەت بە پێشنیاری وەستاندنی کاتی و چەند ڕۆژەی شەڕ لە کەرتی غەزە و ئازادیی چەند یەخسیری زایۆنی نووسیبوویان.

News ID 52506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha